هه‌لی دامه‌زراندن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه
وێستگه نیوز ـ
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك هه‌لی دامه‌زراندن راده‌گه‌یه‌نێت و داواش ده‌كات هه‌ركه‌س خوازیاری كاركردنه له‌و بوارانه‌ی رایانگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم.
له ئاگادارییه‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێویستی بە دامەزراندنی 30 کەسە.
داواش له‌و كه‌سانه ده‌كات كه خوازیاری كاركردنن له‌و بوارانه‌دا له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆڕم و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ فۆڕم دابه‌ش ده‌كرێت.
نووسراوه‌كه به ئیمزای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه ئاماژه به راژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و تایبه‌تمه‌ندیه‌كان كراوه بۆ دامه‌زراندن و ته‌واوی پسپۆڕیه‌كان و مه‌رجه‌كان له‌و نووسراوه‌دا دیاری كراون.
AM:10:13:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7437
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت