گەنجێک لە کاتی خەودا براکەی خۆی کوشت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له شاری كه‌ركوك برایه‌ك له كاتی خه‌ودا برایه‌كی خۆی كوشتووه و دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵاتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، شه‌وی 22-7-2017 له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی شاری كه‌ركوك، برایه‌ك له ماڵی خۆیان له كاتی خه‌ودا برایه‌كی خۆی كوشتووه و دواتریش هه‌ڵاتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: "ئه‌و دوو برایه ژنیان نه‌هێناوه و له‌گه‌ڵ دایكیان ده‌ژین، له كاتی خه‌ودا برایه‌كیان براكه‌ی خۆی كوشتووه و دواتریش هه‌ڵاتووه، به قسه‌ی كه‌سوكاریان، بكوژه‌كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه و پێشتریش كێشه‌ی له‌گه‌ڵ براكه‌یدا نه‌بووه".
AM:11:03:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 17114
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت