پۆلیسێكی به‌رگری و فریاكه‌وتنی سلێمانی خۆی كوشت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی سلێمانی، خۆكوشتنی پۆلیسێكی به‌رگری و فریاكه‌وتن راده‌گه‌یه‌نن و تائێستاش هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
نه‌قیب سائیب سه‌لام، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت پۆلیسێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن ده‌وامی كردووه، به چه‌كی كڵاشینكۆف خۆی كوشتووه، تائێستا هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردووش له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی شاری كه‌ركوك، برایه‌ك، برای خۆی كوشت.
AM:11:19:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 8371
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت