كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2017/7/24)ی زایینی سه‌عات (6)ی ئێواره، ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی ساڵی خوێندنی (2016 ـ 2017) له مه‌راسیمێكدا راده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: "قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌توانن له سه‌عات (7)ه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یان سه‌ردانی لینكی ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زموونه گشتییه‌كان بكه‌ن:anjam.azmoonakan.org.
بەپێی سیستمی خوێندنی هەرێمی کوردستان، خوێندکارانی قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی بۆ ئەوەی بتوانن بچنە قۆناغی دواتر، دەبێت بەشداری تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان بکەن و بتوانن لە تاقیکردنەوەی وانەکانی قۆناغەکەیاندا سەرکەوتووبن.
PM:01:55:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 15830
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت