عومره‌كاران ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان تۆمار كرد
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ عومره‌كاران ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێیان له ئه‌نجامدانی عومره تۆمار كرد.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودیه "واس" بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مساڵ حكومه‌تی سعودیه زیاتر له له 6 ملیۆن و 750 هه‌زار ڤیزه‌ی داوه به موسوڵمانان تا عومره ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه له كۆبوونه‌وه‌یدا "شانازی شانشینه‌كه‌ی به میوانداریكردنی میوانانی ماڵی خوا و دابینكردنی پێداویستییه‌كان و ئاسانكاری بۆ حاجییان و عومره‌كاران و سه‌ردانكه‌ران ده‌ربڕی".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:04:14:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1798
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت