میدیای یه‌كگرتوو به‌مشێوه‌یه باسی رووداوی هاتووچۆكه‌ی كوڕه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات
وێستگه نیوز – میدیای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه كوڕێكی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان "به لیكسزه‌وه" توشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت.
كه‌ناڵی "سپێده”ی سه‌ر به یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "به‌هۆی رووداویكی هاتوچۆ له‌نزیك گوندی سماقولی له‌سه‌ر ریگای هه‌ولێر سلێمانی (24) كاتژمیره محه‌مه‌دی كوڕه گه‌وره‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستگیر كراوه".
زاهیر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی قه‌زای كۆیه به كه‌ناڵه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له زاری زاهیر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی قه‌زای كۆیه رایگه‌یاند كه "له رووداوه‌كه‌دا سه‌دا 100 كوڕه‌كه‌ی مامۆستا علی باپیر سه‌رپێچی له یاساكانی هاتوچۆ كردوه و ئیستاش به پێی مادده‌ی 23 له‌یاساكانی هاتوچۆ كه‌تایبه‌ته به لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به سه‌رشێتی و كه‌مته‌رخه‌می ده‌ستگیر كراوه".
زاهیر محه‌مه‌د وتیشی: "له رووداوه‌كه‌دا چوار كه‌س بریندار بوون و ئێستاش له‌ژیر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان".
شۆڕش كاكه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه ئاشكرایكرد كه "محه‌مه‌د عه‌لی باپیر له بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كۆیه زیندانی كراوه و تا ئێستاش هیچ داوایه‌ك بۆ ئازاد كردنی به كه‌فاله‌ت نه‌كراوه له‌لایه‌ن كه‌س و كاریه‌وه".
هه‌رچه‌نده یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ دوو حزبی ئیسلامین، به‌ڵام بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت پرسی ریفراندۆم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌ك نییه.
PM:05:03:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 31698
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت