دایکی دوو هونەرمەند کۆچی دوایی کرد
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
دایكی هونه‌رمه‌ندان دڵنیا و شوان قه‌ره‌داغی كۆچی دوایی كرد و سبه‌ینێش له شاری سلێمانی یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و خانه‌واده‌یه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دایكی هونه‌رمه‌ندان دڵنیا و شوان قه‌ره‌داغی له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی به خاك ده‌سپێردرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: "دایكی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده نه‌خۆش نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌م به‌یانییه له ماڵی خۆیان كۆچی دوایی كردووه، سبه‌ینێ له مزگه‌وتی حاجی عوسمان سه‌راف له شه‌قامی شه‌ستی شاری سلێمانی پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت".
دڵنیا قه‌ره‌داغی دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كونسوڵی پێشووی میسر له هه‌رێمی كوردستان كرد و ئێستا له میسر ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، شوانی برایشی موزیسیان و گۆرانیبێژه و له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه.
PM:05:12:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 27247
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت