راپۆرتێكی ئه‌مریكی: داهاتووی قه‌ته‌ر "تاریكه"
قەیرانی قەتەر
وێستگه نیوزـ
راپۆرتێكی شیكاریی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه كه به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆی وڵاتانی كه‌نداو بۆسه‌ر قه‌ته‌ر، ده‌بێته‌هۆی دروستبونی قه‌یرانی گه‌وره له داهاتوودا، راشیگه‌یاندوه ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌یڵێت گوایه ئه‌و گه‌مارۆیه كاری لێ ناكات، راست نییه، به‌ڵكو داهاتویه‌كی تاریك چاوه‌ڕوان ئه‌و وڵاته ده‌كات.
راپۆرته‌كه له پێگه‌ی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی پێداگری ده‌كات، به‌ڵام له پشته‌وه ئه‌و كاره‌ساته ئابورییه‌ی شاردووه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه به‌ر ئه‌و وڵاته بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئابوریی ئه‌و وڵاته به چڕی له‌گه‌ڵ ئابوریی ئه‌و وڵاتانه به‌یه‌كداچووه كه بایكۆتیان كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه حاڵی حازر قه‌ته‌ر پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی خه‌رج ده‌كات به‌تایبه‌ت دابینكردنی ئه‌و خۆراكه له‌رێگه‌ی ئاسمانه‌وه، چونكه سه‌رجه‌م رێگا ئاسمانی و وشكانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی بایكۆت لێ بڕدراوه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه قه‌ته‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات گوایه ئابورییه‌كه‌ی زۆر پته‌وه و ئه‌وه‌نده پاره‌شی هه‌یه كه بتوانێت سه‌قامگیریی پێویست بۆ ئابوریی وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام هه‌موان ده‌زانن ئه‌و پته‌وییه ئه‌وه‌نده بڕ ناكات و حكومه‌ت به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ هاورده‌كردنی خواردن خه‌رج بكات.
راپۆرته‌كه پێشبینیی ئه‌وه‌شی كردووه كه قه‌ته‌ر دوچاری قه‌یرانی پاره‌ی كاش بێت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عه‌مان ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ش خاوه‌ن كاره‌كان له قه‌ته‌ر موچه‌ی كرێكاره بیانییه‌كان ناده‌ن، ئه‌مه جگه‌له قه‌یرانی دیكه كه دوچاری ده‌ستی كاری بیانی ده‌بێته‌وه، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یان یان راكردنیان له‌و وڵاته له‌ترسی وه‌رنه‌گرتن موچه‌كانیان.
سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین لە ڕۆژی 5ی حوزەیرانی 2017ەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندووە و ئابلۆقەی ئابووریان خستووەتە سەر ئەو وڵاتە.
بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و هەڵگرتنی ئابلۆقەی سەر دەوحە، ئەو وڵاتانە لەڕێی ئەمیری کوەیتەوە 13 مەرجیان ئاراستەی قەتەر کرد، مەرجەکانیش ئەوەندە قورسن کە زۆرێک لە چاودێران پێیانوایە تەنیا و تەنیا یەک واتای هەیە ئەویش تەسلیمبوونی قەتەرە.
PM:05:36:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1833
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت