ته‌رمی كچه راگه‌یاندنكارێك دۆزرایه‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه ته‌رمی كچه راگه‌یاندنكارێك له ناو شوقه‌كه‌یدا له شاری به‌غدا دۆزرایه‌وه كه به چه‌قۆ كوژراوه.
سۆمه‌ریه‌نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه كه ناوی نه‌بردووه، بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌رمی كچه راگه‌یاندنكارێك له ناو شوقه‌كه‌یدا له شاری به‌غدا دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "ئاسه‌واری چه‌قۆ به چه‌ند شوێنێكی جیاوازی جه‌سته‌ی كچه راگه‌یاندنكاره‌كه‌وه هه‌یه".
وتیشی: "پێشتر چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه له‌و كچه راگه‌یاندنكاره كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی زانراوبێت".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و كچه راگه‌یاندنكاره وه‌ك یاریده‌ده‌ری پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌ركه‌وتووه".
به‌گوێره‌ی میدیا عیراقییه‌كان ئه‌و كچه راگه‌یاندنكاره ناوی "لولیتا" بووه و له مانگی ره‌مه‌زاندا له كه‌ناڵی سۆمه‌ریه‌نیوز به‌رنامه‌ی "یاسر MAN"ی پێشكه‌ش كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا ته‌رمی پزیشكێكی ئافره‌ت له‌و ناو ماڵه‌كه‌ی له به‌غدا دۆزرایه‌وه كه به چه‌قۆ كوژرابوو.
PM:06:02:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 23855
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت