هومام حه‌مودی په‌یامێك ئاراسته‌ی عه‌ممار حه‌كیم ده‌كات
عەمار حەکیم و هومام حەمودی
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوا له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ده‌كات واز له حزبه‌كه‌ی نه‌هێنێ و نه‌كشێته‌وه.
هومام حه‌مودی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عیراق له په‌یامێكدا كه ئاراسته عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی كردووه، نوسیویه‌تی: "برام سه‌ید عه‌مار حه‌كیم، هێشتا متمانه به باوه‌ڕ و دانایی و خۆشه‌ویستیی ئێوه بۆ شه‌هیدی میحراب ده‌كه‌م."
ده‌شڵێت: "پشتم به هه‌موو واتاكانی برایه‌تیی و كاری هاوبه‌ش و گه‌ڕانه‌وه بۆ قوتابخانه‌ی شه‌هیدان و قوربانیدان به‌ستووه كه له‌ژێر به‌یداخی ئه‌نجومه‌نی باڵا كه بووه‌ته كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له مێژووی عیراقی نوێی ناوچه‌كه."
حه‌مودی به حه‌كیم ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌مانه ده‌خه‌مه پێش چاوت تا به بڕیاری كشانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی باڵا بخشێننه‌وه و ئه‌و بڕیاره مه‌ترسیداره بۆ كاتی خۆی دوا بخه‌ن و ئه‌وكاته‌ش هه‌موو پێشهاتێك قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ته‌مموزی 2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندبوو كه عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بڕیاریداوه واز له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و حزبه بهێنێ و ده‌ستیكردووه به پێكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی نوێ.
PM:07:47:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2991
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت