پۆلیسی گه‌رمیان: ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك دۆزرایه‌وه كه دوێنی له گوندی باریكه خنكابوو
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مرلۆ سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017، ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه له لایه‌ن تیمه‌كانی غه‌واسه‌وه دۆزرایه‌وه كه ئێواره‌ی دوێنی دووشه‌ممه له باڵه‌جۆیه‌كدا خنكابوو.
عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ دووشەمە هاوڵاتیەک بەناوی ئاریان خه‌لیل حسێن، لەدایکبووی 1982 لەگوندی باریکەی سەربەناحییەی قۆرەتوو کەوتە باڵەجۆی ئەوگوندەوە و تابەرەبەیان لەلایەن تیمەکانی غەوازوپۆلیس گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوام بوو".
ده‌شڵێت: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە توانرا تەرمی ئەو هاوڵاتیە بدۆزرێتەوە بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".
بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لەسنوورەکە کردووە، هاوڵاتیان بەمەبەستی مەلەکردن و راوکردنی ماسی روو لە رووباری سیروان دەکەن، هەربۆیە رێژەی خنکان لە ئاودا روو لەهەڵکێشان کردوەو تەنها لە هاوینی ئەمساڵدا ئەم رووداوە شەشه‌مین حاڵەتی خنکانە لەئاودا لە سنووری گەرمیان.
AM:08:59:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3391
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت