بزووتنەوەی گۆڕان رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هه‌ڵده‌بژێرێت
وێستگه نیوز ـ
بڕیارە ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان رێکخەری نوێی بزووتنەوەکە و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دیاری بکات، تەنها عومەری سەید عەلی کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
ژووری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە میدیای حزبه‌كه‌ی راگەیاندووە، کە ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن كه ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌یشتونه‌ته قۆناغی كۆتایی.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، کە ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كان له‌لایه‌نه ژووری یاساییه‌وه په‌سه‌ندكراوه و ئاراسته‌ی ژووری هه‌ڵبژادن كراوه‌نەتەوە، تەنها عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كاندیده بۆ وەرگرتنی پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكدێت له رێكخه‌ری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، سه‌رۆكی گشتی جڤاتی گشتی، سكرتێری (باژێڕوانه‌كان، ژووره‌كان، فراكسیۆنه‌كان و كاروباری خه‌ڵك).
رۆژی 22ی ئەم مانگەش لە هەڵبژاردنێکدا کە سەرجەم ئەندامانی جڤاتی گشتی تێیدا بەشداربوون، ڕەئوف عوسمان بە زۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی جڤاتی گشتی و ساڵح ژاژڵەیی وەک جێگر و دڵخواز کاکە ڕەش بە سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
AM:09:12:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1805
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت