دادگایه‌كی‌ ئه‌مریكا بڕیاری‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ هه‌زار و 400 هاوڵاتی‌ عیراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

‌پۆلیس لە بەردەم دادگاکەی ئەمریکا

وێستگه‌ نیوز ـ
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بڕیار درا كه‌ هه‌زار و 400  هاوڵاتی‌ عیراقی‌ دیپۆرتی‌ وڵاته‌كه‌یان بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌دانیشتنێكی‌ دادگا له‌ ویلایه‌تی‌ میشیگانی‌ ئه‌مریكا، دادوه‌ری‌ دادگای‌ ئه‌و ویلایه‌ته‌ی‌ ئه‌مریكا، بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ عیراقیانه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

به‌پشت به‌ستن به‌ داواكاری‌ پارێزه‌ران له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌، له‌یه‌كه‌م دانیشتنی‌ دادگادا "مارك گۆڵدسمیس" دادوه‌ری‌ كه‌یسی‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ عیراقییانه‌، بڕیاره‌كه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ به‌یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین كه‌یسی‌ دادگا هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ تائێستا له‌ ئه‌مریكا تۆمار كرابێت.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ پارێزه‌رانی‌ كه‌یسه‌كه‌ به‌ ئاژانسه‌كانی‌ میدیای‌ ئه‌مریكایان راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ عیراقییانه‌ له‌ وڵاتی‌ خۆیان رووبه‌ڕووی‌ تووندوتیژی‌ و مه‌رگ ده‌بوونه‌وه‌ گه‌ر دیپۆرت بكرانایه‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌یان له‌ كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ ئاینییه‌كانی‌ عیراقن.

هاوكات لای‌ خۆیه‌وه‌ "مارك گۆڵدسمیس" دادوه‌ری‌ كه‌یسی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ عیراقییانه‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌زار و 400 هاوڵاتییه‌ عیراقییه‌، رێگه‌یان له‌به‌رده‌م واڵا ده‌كات كه‌ له‌به‌رده‌م دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ ئه‌مریكا تانه‌ له‌ بڕیاری‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بده‌ن.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز
وه‌رگێڕان: دانیار           


AM:09:20:25/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت