چین ئاماده‌كاری بۆ قه‌یرانێكی چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ كۆریای باكور ده‌كات
ژمارەیەک تانکی سوپای چین...
وێستگه نیوز ـ
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا حكومه‌تی چین له ئاماده‌كاریدایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانێكی چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا، به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری سیستمه به‌رگرییه‌كانی به‌درێژاری سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا جێگیركردووه و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ربه‌ست و پردی نوێ و ژووری خۆپارێزی بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی دروستكردووه.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه‌وا حكومه‌تی چین دوای یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی "پیۆنگ یانگ"ه‌وه له‌ساڵی 2006، به‌رده‌وام په‌ره‌ی به سیستمه به‌رگرییه‌كانی داوه.
هاوكات راپۆرته هه‌واڵیه‌كان له‌زاری سه‌رچاوه سه‌ربازی و حكومییه‌كانی چین بڵاویانكردۆته‌وه، كه‌وا چین به‌درێژایی سنووری باكوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی تا ده‌گاته باشووری خۆرهه‌ڵات به‌شێكی زۆری هێزه سه‌ربازییه‌كانی بڵاوه‌پێكردووه.
پێشتر چه‌ندین جار حكومه‌تی "به‌یژینگ" ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، كه قه‌یرانی كۆریای باكور، به رێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
هاوكات لای خۆیه‌وه ئێواری رۆژی دووشه‌ممه، وو كیان، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له‌پرێس كۆنفرانسێكدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان له‌باره‌ی ئه‌و جموجوڵه سه‌ربازییانه ناده‌ن كه سوپای چین له‌ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوری ئه‌نجامی ده‌دات.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
وه‌رگێڕان: دانیار
AM:09:53:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1419
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت