له پارێزگای دیاله هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوان ده‌ستیپێكرد
چەکدارانی حەشدی شەعبی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوان بۆ بنه‌بڕكردنی پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی "تبچ" و باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله ده‌ستیپێكرد.
لای خۆیه‌وه عامر مه‌حمود فه‌یلی، ئامر لیوای 110 ی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌ناوچه‌كانی مه‌رجانه و تبچ به‌به‌شداری هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ده‌ستیپێكردوه.
عامر مه‌حمود فه‌یلی وتیشی: "ئامانج له هه‌ڵمه‌ته‌كه، بنه‌بڕكردنی شانه نوستووه‌كانی داعش و كۆتاییهێنانه به‌بوونی ئه‌و تیرۆریستانه له‌و ناوچانه".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئامر لیوای 110ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سه‌ربه پارێزگای دیاله له چه‌كدارانی داعش و هه‌روه‌ها سه‌قامگیری ته‌واوه‌تی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
لیوای 110ی حه‌شدی شه‌عبی یه‌كێكه له لیوا سه‌ره‌كییه‌كانی حه‌شد و له سنوری دیاله جێگیركراون، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی حه‌مرین و ئیمام وه‌یس و نه‌فت خانه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه
وه‌رگێڕان: دانیار
AM:11:09:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1807
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت