ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی كۆمسیۆن بۆ وێستگه نیوز ده‌دوێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌ڵێت "بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چوومه ئه‌و شوێنه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م داوه و وازم له هه‌موو شتێك هێناوه، هه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی پێشوه‌ختم نییه".
دوێنێ حاكم سه‌مه‌د خدر عه‌بدوڵا ناسراو به حاكم سه‌مه‌د بێتواته‌یی كه له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
حاكم سه‌مه‌د بێتواته‌یی دوو نووسراوی پێشكه‌شی كۆمسیۆن كردووه یه‌كێكیان بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، دووه‌میش تایبه‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، نووسراوه‌كانیش لای وێستگه نیوزن.
حاكم سه‌مه‌د له‌نووسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شیدا كه به‌رواری دوێنێی له‌سه‌ره نووسیویه‌تی "من وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن بڕیارمدا له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌می و لاوازكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه و به‌فیڕۆدانی كاتی زۆر و ده‌ستی ده‌ستی پێكردنی كار و بڕیاره‌كانی، ده‌ستله‌كاری ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجومه‌ن بكێشمه‌وه و به‌شێك نه‌بووم و نابم له‌م كاره بێسه‌ر و به‌ر و ناته‌واوانه‌ی كۆمسیۆن".
حاكم سه‌مه‌د له‌نووسراوی یه‌كه‌میشدا له به‌رواری 23-7-2017 بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی وتووه و تیایدا هاتووه "له كۆمیسیۆن ده‌بێت به یاسا یان به سیاسه‌ت كار بكرێت، مادام ئێستاش یاسا بوونی نه‌ماوه، دیاره هه‌ست ده‌كرێت كه ئه‌جندای سیاسی جێگه‌ی بگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر واش بێت هه‌ر كه‌سه باكگراوندی سیاسی خۆی هه‌یه".
حاكم سه‌مه‌د له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "من پێم باشه هه‌ڵبژاردن و راپرپسی له 1-11-2017 پێكه‌وه ئه‌نجام بدرێن، چونكه ئه‌م هۆكاره پیشه‌ییانه وای ده‌رده‌خه‌ن"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "یه‌كه‌م: له‌نێوان 25-9 تاكو 1-11 ته‌نها 35 رۆژ هه‌یه، له‌و ماوه‌یه كورته‌شدا ناكرێت یان باش نییه دووجار خه‌ڵك بڕواته ببرێته سه‌ر سندوق، دووه‌م: ناتوانرێت دوو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و راپرسیش بكرێت".
له خاڵی سێیه‌مدا هاتووه "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاره‌ی نییه، ئه‌م هه‌نگاوه تێچووی كه‌متر ده‌كاته‌وه، چواره‌م: له 35 رۆژدا ناتوانرێت تۆماری ده‌نگده‌ران دووجار نوێبكرێته‌وه و پاك بكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "خاڵی پێنجه‌م: جگه له‌مانه‌ش كۆده‌نگی نیشتمانی له‌سه‌ر ده‌بێت و زۆرترین ده‌نگی به‌ڵێ به‌ده‌ست دێنێت"، هه‌روه‌ها "ئه‌لف: پێویسته نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كاك (د.یوسف محه‌مه‌د)یش وه‌كو هی كاك مه‌سعود بارزانی وه‌ڵام بدرێته‌وه، بێ: یاسایه‌ك یان بڕیارێكیش له په‌رله‌مان بۆ راپرسی ده‌ربچێت".
له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نووسراوی بۆ كۆمسیۆن بكرێت بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، دواتریش بارزانی هه‌مان داوای كرده‌وه.
حاكم سه‌مه‌د به وێَستگه نیوزی راگه‌یاند "نووسراوه‌كانی د.یوسف و بارزانی نایاسایین، نووسراوه‌كه‌ی د.یوسف له 29-5 ناردویه‌تی، بارزانیش نووسراوه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می له 8-6 ده‌ركراون و له 12-13-6 گه‌یشتونه‌ته كۆمسیۆن، نووسراوی سێیه‌میش له 12-7 ده‌ركراوه و 13-7 گه‌یشتووه‌ته كۆمسیۆن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسا نه‌ماوه بۆیه مه‌سه‌له‌كان سیاسیین، چونكه كۆمسیۆن ده‌بێت كاته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی دیاری بكات، هه‌رچه‌نده د.یوسف كاتی دیارینه‌كردووه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی نوسراوی د.یوسف نایاساییه له كاتێكدا سه‌رۆكی شه‌رعی په‌رله‌مانی كوردستانه؟، ناوبراو روونیكرده‌وه "له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی راسپاردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به یاسا له ویلایه‌تی خۆیدا سه‌رۆك بێت".
ناوبراو وتیشی "بۆ راپرسیش ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه، چونكه مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسسازه و به‌پێی بڕیاری ژماره 1ی ساڵی 2005، په‌رله‌مان مه‌رجه‌عی یاسایی و ده‌ستوورییه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی گه‌لی كوردستان، په‌رله‌مان ده‌بێت داوا بكات، نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی یان سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
ئایا له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، په‌شیمان نابێته‌وه، حاكم سه‌مه‌د وتی "بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چوومه ئه‌و شوێنه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م داوه و وازم له هه‌موو شتێك هێناوه، هه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیش ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی پێشوه‌ختم نییه ده‌گه‌ڕێمه‌وه یان نا، من ئه‌و كاره‌م بۆ ئه‌وه كردووه تا كۆمسیۆن بڕیاری باش بدات".
PM:12:18:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3226
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت