سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان كوده‌تای مه‌ده‌نی كردووه و پێویسته دژی یه‌ك بگرین
سەڵاحەدین دەمیرتاش.. هاوسەرۆکی هەدەپە
وێستگه نیوز ـ
ماڵپه‌ری رۆژنیوزی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له‌زاری سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی گشتیی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان- هه‌ده‌په بڵاویكردۆته‌وه، كه‌وا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كوده‌تایه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌نجامداوه و دژی ئه‌و كرداره‌ش پێویسته هه‌موو پارته سیاسییه‌كان خه‌باتی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژنامه‌ی زورخه‌ر زه‌یرتونگی سویسرا، كه به‌زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوده‌كرێته‌وه، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌نجامداوه، و ماڵپه‌ری رۆژنیوزیش بڵاویكردۆته‌وه كه تیایدا هاتووه، ده‌میرتاش له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌ردۆغان كوده‌تای مه‌ده‌نی ئه‌نجامدا.
ده‌میرتاش له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتوویه‌تی، كه 15 ته‌موزی ساڵی ڕابردوو ئه‌ردۆغان سودی له كوده‌تاكه وه‌رگرت، به‌مشێوه‌یه كوده‌تای مه‌ده‌نی پێكهێنا، ئاكه‌په ڕێگه‌ی نه‌دا كه كوده‌تای 15ی ته‌موز له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه خۆی ئاشكرا بكات، به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵدرا كوده‌تایه‌ك ئه‌نجام بدرێت، ئاكه‌په‌ش ئه‌مه‌ی به‌ده‌رفه‌ت زانی هه‌ڵه‌كان و كه‌مو كوڕییه‌كانی خۆی پێداپۆشی، كوده‌تاكه‌ی كرده به‌هانه بۆ قڕكردنی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی حكومه‌ت.
هاوكات ده‌میرتاش باسی له یه‌كگرتنی خه‌ڵك له ده‌وری بایه‌خه دادگه‌رییه‌كان كردووه‌و وتوویه‌تی، پێویسته خه‌ڵك له ده‌وری بایه‌خه دادگه‌رییه‌كان كۆببنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ده‌په‌و جه‌هه‌په ده‌توانن یه‌ك بگرن، هه‌روه‌ها له‌م دۆخه‌ده تێكۆشانی هاوبه‌ش زۆر گرنگه، ئه‌گه‌رچی هه‌ده‌په و جه‌هه‌په ڕه‌خنه‌ی بنه‌ماییان به‌رامبه‌ر به یه‌كدی هه‌یه، به‌ڵام پێویسته جیاوازییه ورده‌كان جارێ وه‌لانێن و یه‌ك بگرن.
ده‌میرتاش له وه‌ڵامی كۆتا پرسیاردا كه لێیان پرسیوه، كه‌ی ئازاد ده‌بی ئاشكرایكردووه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به تێكۆشانمانه‌وه هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی زینداندا، چونكه باش ده‌زانین دادگایه‌كی دادگه‌ر بوونی نییه‌و بڕیاره‌كه به‌ته‌واوی سیاسییه، چه‌ندی دیكه‌ش له‌زینداندا بمێنمه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم له تێكۆشان بۆ ئازادی و دیموكراسی.
PM:12:31:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1323
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت