ئەمڕۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕێكخه‌ر و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له ناو جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی‌ئەنجامدرا.
کاتژمێر 10 ی بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەستیپێکرد.
پێشتریش ژووری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگەیاند، ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیان.
سەبارەت بە کاندیدەکانیش ژووری هەڵبژاردن ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە، کە ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كان له‌لایه‌نه ژووری یاساییه‌وه په‌سه‌ندكراوه و ئاراسته‌ی ژووری هه‌ڵبژادن كراوه‌نەتەوە، تەنها عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كاندیده بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكدێت له ڕێكخه‌ری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، سه‌رۆكی گشتی جڤاتی گشتی، سكرتێری (باژێڕوانه‌كان، ژووره‌كان، فراكسیۆنه‌كان و كاروباری خه‌ڵك).
ڕۆژی 22ی ئەم مانگەش لە هەڵبژاردنێکدا کە سەرجەم ئەندامانی جڤاتی گشتی تێیدا بەشداربوون، ڕەئوف عوسمان بە زۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی جڤاتى گشتى و ساڵح ژاژڵەیی وەک جێگر و دڵخواز کاکە ڕەش بە سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
زانیاری زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه...
PM:01:37:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه