عومەری سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

‌نەوشیروان مستەفاو عومەری سەید عەلی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ گۆڕان عومەری‌ سەید عەلی‌ بە رێکخەری‌ گۆڕان بەزۆرینەی‌ دەنگ هەڵبژێردرا.

بەپێی ئەنجامی دەنگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی بە بەدەستهێنای 38 دەنگی جڤاتەکە وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.

عومەری سەید عەلی کێیە؟

لە ساڵی 1945 لە سلێمانی لەدایكبووە و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواو كردووە.

لەساڵی 1974 بووەتە پێشمەرگە و ساڵی 1957 بووەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.


ساڵی‌ 1976 بە شەش ساڵ زیندانی‌ سزا دەدرێت، دوای‌ سێ ساڵ لەتەواوی‌ کردنی‌ زیندان بەر لێبوردنی گشتی دەكەوێت و ئازاد دەكرێت.

دوای ئازادبوونی لە زیندان بە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە، سەركردایەتی یەكێتی هەڵبژێردراوە.

لە ساڵی 1980 بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە لە بناری كێوەڕەش بریندار بووە، پاشان رەوانەی سوید كراوە هەر لەوکاتەوە سەرپەرشتی رێكخستنەكانی یەكێتی كردووە لە ئەوروپا.

لە هەموو كۆنگرەكانی یەكێتی بە ئەندامی سەركردایەتی و پاشان مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە.

ساڵی 1992 بووەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.

چەند ساڵێک  بەرپرسی مەڵبەندی 1 ی سلێمانی یەكێتی بووە و ماوەیەکیش بەرپرسی مەكتەبی دارایی یەكێتی بووە.

ساڵی 2009 دەستی لە ئەندامێتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كێشایەوە و هەر ئەوساڵەش لەبەشداریکردنی‌ یەکەم هەڵبژاردنی‌ گۆڕان خۆی‌ کاندیدکرد و دواتریش کشایەوە.

تا پێش هەڵبژاردنی‌ بە ڕێکخەری‌ گشتی‌ سەرپەرشتیاری فراكسیۆنەكانی گۆڕان بووە.


PM:01:57:25/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 8710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو