یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێی گۆڕان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی داوا
ده‌كات دوای هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌په‌له
دانیشتنی دوو قۆڵی له‌نێوان پارتی و حزبه‌كه‌ی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری
قه‌یرانه‌كان.
فازیڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "عومه‌ری سه‌ید عه‌لی پیاوێكی به
ئه‌زموونه، پێشتر پارتی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
گۆڕان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، له واقیعدا دۆخی سیاسی و
به‌رنامه‌ی گشتپرسی و ده‌سپێشخه‌ری پارتی و ئه‌زمونی كاك عومه‌ر وا
ده‌خوازن كه به‌په‌له دانیشتنی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ پارتی بكرێت بۆ
چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو مژده‌یه‌تی خۆش به خه‌ڵكی
كوردستان بدرێت".
ناوبراو وتیشی "پارتی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ
كۆبوونه‌وه كردووه، كاك عومه‌ر وه‌كو رێكخه‌ری نوێ بتوانێت بێته
پێشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی
دیكه‌ش، چونكه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كاك عومه‌ری سه‌ید
عه‌لی، ژیانێكی نوێی سیاسی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ست پێبكات".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی
ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید
عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كێیه؟
له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و خانه‌ی مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو كردووه.
له‌ساڵی 1974 بووه‌ته پێشمه‌رگه و ساڵی 1957 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ساڵی
1976 به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت، دوای سێ ساڵ له‌ته‌واوی كردنی
زیندان به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت.
دوای ئازادبوونی له زیندان به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه.
له
ساڵی 1980 به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه له بناری كێوه‌ڕه‌ش بریندار بووه،
پاشان ره‌وانه‌ی سوید كراوه هه‌ر له‌وكاته‌وه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی
یه‌كێتی كردووه له ئه‌وروپا.
له هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
چه‌ند ساڵێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌كێتی بووه و ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی بووه.
ساڵی
2009 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشایه‌وه و هه‌ر
ئه‌وساڵه‌ش له‌به‌شداریكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گۆڕان خۆی كاندیدكرد و
دواتریش كشایه‌وه.
تا پێش هه‌ڵبژاردنی به ڕێكخه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان بووه.
هەواڵی پەیوەندیدار
رابون مه‌عروف: یەکەم ژانی دیموکراسی گۆڕان لەبارچوو
عومەری سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا
هیچ ئافره‌ت و گه‌نجێك بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان سه‌رنه‌كه‌وت
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێی گۆڕان
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: جەخت له سیستمی په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان: هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێ هه‌نگاوێكی گرنگه
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی، ئەم هیوایە بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێکخەری نوێی گۆڕان دەخوازێت
PM:02:28:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 10088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت