عومهری سهید عهلی ئهوهشی وت: "وهك بزووتنهوهی گۆڕان جهخت دهكهینهوه لهسهر سازش نهكردن له بژێوی خهڵك و مووچهی فهرمانبهرانی كوردستان".
عومەری سەید عەلی لە وتەیەکەیەدا بە بۆنەی کۆتایهاتن بە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ڕیکخەری نوێ و ئەندامانی خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان وتی، سوپاسی ئەو ستافە دەکەن کە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکەی کرد و سوپاسی ئەوانەش دەکەن، کە دەنگیان پێداون، یان دەنگیان پێنەداون، چونکە ئەوە پرۆسەیەکی دیموکراتیانە.
وتیشی: "پرۆسەی هەڵبژاردنەکە پرۆسەیەکی سەرکەوتو و دیموکراتیانە بووە".
رێکخەری نوێی گۆڕان راشیگەیاند، جەخت لە سیستمی پەرلەمانی دەکەینەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئەنجامدرا و عومەری سەید عەلی وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پێکدێن لە..
ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی هەڵبژارد و لە جڤاتی نیشتمانیشدا 56 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
عومەری سەید عەلی: رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە 38 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
جەمال حاجی محمەد، بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرا و 39 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
محەمەد تۆفیق رەحیم، بە سکرتێری کاروباری ژوورەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 34 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
عوسمان حاجی مەحمود، بە سکرتێری کاروباری باژێڕەوانەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 45 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
جەلال جەوهەر، بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 37 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
شۆڕش حاجی بە سکرتێری کاروباری خەڵک هەڵبژێردرا و 34 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
PM:02:31:25/07/2017
ئهم بابهته 2654
جار خوێنراوهتهوه