بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان: هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێ هه‌نگاوێكی گرنگه
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانێت و ده‌شڵێت، رێكخه‌ر به هاوكاری جڤاته‌كانی نیشتمانی و گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن، سیاسه‌تی گشتی بزووتنه‌وه‌كه داده‌ڕێژن.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی هه‌نگاوێكی گرنگه و رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت و وتی "عومه‌ری سه‌ید عه‌لی یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه به‌دریژایی ته‌مه‌نی، رۆڵی هه‌بووه له سیاسه‌تكردن و كه‌سێكی پاكه و هه‌میشه حه‌زی له چاكسازی و ریفۆرم كردووه".
ئایا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ داهاتوو له‌سه‌ر ده‌ستی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی پێش ده‌كه‌وێت، ناوبراو وتی "پۆستی رێكخه‌ری گشتی به‌پێی ده‌ستوری گۆڕان به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر جڤاتی نیشتمانی، بۆیه كاك عومه‌ریش به‌هاوكاری خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاته‌كانی نیشتمانی و گشتی، سیاسه‌تی گۆڕان داده‌ڕێژن و ده‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كێیه؟
له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و خانه‌ی مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو كردووه.
له‌ساڵی 1974 بووه‌ته پێشمه‌رگه و ساڵی 1957 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ساڵی 1976 به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت، دوای سێ ساڵ له‌ته‌واوی كردنی زیندان به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت.
دوای ئازادبوونی له زیندان به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه.
له ساڵی 1980 به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه له بناری كێوه‌ڕه‌ش بریندار بووه، پاشان ره‌وانه‌ی سوید كراوه هه‌ر له‌وكاته‌وه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كردووه له ئه‌وروپا.
له هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
چه‌ند ساڵێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌كێتی بووه و ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی بووه.
ساڵی 2009 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشایه‌وه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش له‌به‌شداریكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گۆڕان خۆی كاندیدكرد و دواتریش كشایه‌وه.
تا پێش هه‌ڵبژاردنی به ڕێكخه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان بووه.
هەواڵی پەیوەندیدار
رابون مه‌عروف: یەکەم ژانی دیموکراسی گۆڕان لەبارچوو
عومەری سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا
هیچ ئافره‌ت و گه‌نجێك بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان سه‌رنه‌كه‌وت
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێی گۆڕان
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: جەخت له سیستمی په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان: هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێ هه‌نگاوێكی گرنگه
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی، ئەم هیوایە بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێکخەری نوێی گۆڕان دەخوازێت
PM:02:48:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3133
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت