به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵ دوو هه‌نگاو بۆ سه‌ركه‌وتنی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وه‌ك رێكخه‌ری گۆڕان ده‌خاته‌ڕوو
عومەری سەید عەلی.. رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بتوانێت له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی و سپاردنی پۆسته هه‌ستیارییه‌كان به گه‌نج به‌رده‌وام بێت، ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
مه‌روان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "باوه‌ڕم وایه ئه‌و هێڵه گشتییه‌ی كه كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان داڕشت و داكۆكییان له‌سه‌ر ده‌كرد توانیان گۆڕانكاری دروست بكه‌ن، كاك عومه‌ریش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه گشتییانه به‌رده‌وام بێت كه داكۆكی و مانه‌وه‌یه له به‌ره‌ی هاوڵاتیان و داكۆكی له ده‌ستا و ده‌ستی ده‌سه‌ڵات باوه‌ڕم وایه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه هاوبه‌شیكردنی گه‌نج له‌ناو گۆڕان له بڕیاردان و راوێژكردن و سپاردنی كار پێیان، چونكه یه‌كێك له خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی كاك نه‌وشیروان ئه‌وه بوو توانی پۆسته هه‌ستیاره‌كان بداته ده‌ستی گه‌نجان، بێگومان گه‌نجی به‌توانا و لێهاتوو، كاك عومه‌ریش ئه‌گه‌ر بتوانێت درێژه به‌و سیاسه‌ته بدات ده‌توانێت دڵی لاوه‌كان و خه‌ڵكی بۆ خۆی رابكێشێت".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كێیه؟
له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و خانه‌ی مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو كردووه.
له‌ساڵی 1974 بووه‌ته پێشمه‌رگه و ساڵی 1957 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ساڵی 1976 به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت، دوای سێ ساڵ له‌ته‌واوی كردنی زیندان به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت.
دوای ئازادبوونی له زیندان به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه.
له ساڵی 1980 به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه له بناری كێوه‌ڕه‌ش بریندار بووه، پاشان ره‌وانه‌ی سوید كراوه هه‌ر له‌وكاته‌وه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كردووه له ئه‌وروپا.
له هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
چه‌ند ساڵێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌كێتی بووه و ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی بووه.
ساڵی 2009 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشایه‌وه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش له‌به‌شداریكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گۆڕان خۆی كاندیدكرد و دواتریش كشایه‌وه.
تا پێش هه‌ڵبژاردنی به ڕێكخه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان بووه.
هەواڵی پەیوەندیدار
رابون مه‌عروف: یەکەم ژانی دیموکراسی گۆڕان لەبارچوو
عومەری سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا
هیچ ئافره‌ت و گه‌نجێك بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان سه‌رنه‌كه‌وت
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێی گۆڕان
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: جەخت له سیستمی په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان: هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێ هه‌نگاوێكی گرنگه
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی، ئەم هیوایە بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێکخەری نوێی گۆڕان دەخوازێت
PM:04:15:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت