ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه: رۆژی سێشەممە 25ی ته‌مموزی 2017 مەسعود بارزانی، لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە رێکخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕانه‌وه کرد.
هه‌روه‌ك هاتووه: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هیوای خواست هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كێیه؟
له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و خانه‌ی مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو كردووه.
له‌ساڵی 1974 بووه‌ته پێشمه‌رگه و ساڵی 1957 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ساڵی 1976 به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت، دوای سێ ساڵ له‌ته‌واوی كردنی زیندان به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت.
دوای ئازادبوونی له زیندان به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه.
له ساڵی 1980 به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه له بناری كێوه‌ڕه‌ش بریندار بووه، پاشان ره‌وانه‌ی سوید كراوه هه‌ر له‌وكاته‌وه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كردووه له ئه‌وروپا.
له هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
چه‌ند ساڵێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌كێتی بووه و ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی بووه.
ساڵی 2009 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشایه‌وه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش له‌به‌شداریكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گۆڕان خۆی كاندیدكرد و دواتریش كشایه‌وه.
تا پێش هه‌ڵبژاردنی به ڕێكخه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان بووه.