یه‌كێتی بۆ گۆڕان و رێكخه‌ری نوێ: ده‌توانین باشتر رێككه‌وتنی نێوانمان جێبه‌جێ بكه‌ین
وێستگه نیوز-
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری نوێی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژێردراوانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌ردوولا ده‌توانن باشتر رێككه‌وتنی نێوانیان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و خۆجێی، جێبه‌جێ بكه‌ن.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌كه‌م په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزووتنه‌وه‌كه كرد.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كێیه؟
له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و خانه‌ی مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو كردووه.
له‌ساڵی 1974 بووه‌ته پێشمه‌رگه و ساڵی 1957 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ساڵی 1976 به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت، دوای سێ ساڵ له‌ته‌واوی كردنی زیندان به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت.
دوای ئازادبوونی له زیندان به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه.
له ساڵی 1980 به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه له بناری كێوه‌ڕه‌ش بریندار بووه، پاشان ره‌وانه‌ی سوید كراوه هه‌ر له‌وكاته‌وه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كردووه له ئه‌وروپا.
له هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
چه‌ند ساڵێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌كێتی بووه و ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی بووه.
ساڵی 2009 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشایه‌وه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش له‌به‌شداریكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گۆڕان خۆی كاندیدكرد و دواتریش كشایه‌وه.
تا پێش هه‌ڵبژاردنی به ڕێكخه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان بووه.
ده‌قی بروسكه‌كه‌ی یەکێتی بۆ عومەری سەید عەلی..
به‌ڕێز.. عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕێزان.. هه‌ڵبژێردراوانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن
سڵاوێكی دۆستانه‌ی گه‌رم
به‌بۆنه‌ی متمانه وه‌رگرتنتان بۆ رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتووبن. هیواشمان زۆره، دوای كۆچی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ڕێزتان پێكه‌وه بتوانن، ئه‌ركه‌كانتان رابپه‌ڕێنن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌م بۆنه‌یه‌وه، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ردوولامان، ده‌توانین، باشتر رێككه‌وتنی نێوانمان، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و خۆجێی، جێبه‌جێ بكه‌ین. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیشین، كێشه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و یه‌كڕیزی نیشتمانی تێكڕای هێزه كوردایه‌تی و دیموكراتخوازه‌كان، به‌زوترین كات به‌دیبهێنین.. به‌تایبه‌تی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ره‌خساو له‌ئارادایه، سه‌رجه‌م پرسه ئابوری، سیاسی، یاسایی و یه‌كڕیزی نیشتمانیی، به‌ده‌رس وه‌رگرتن له‌كێشمه‌كێشه‌كانی دوو ساڵی رابوردوو، ئاسته‌نگه خۆیی و ناوخۆییه‌كان، چاره‌سه‌ری نیشتمانی و دیموكراسی له‌ناو په‌رله‌مان و له‌نێوان لایه‌نه‌كان و له‌ئاراسته‌ی راگه‌یاندنه‌كاندا، بكه‌ین. ئه‌مه‌ش تاقه ده‌سته‌به‌ره، بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنچینه‌یی كێشه‌كان و سازانی ژینگه‌ی ریفراندۆمێكی سه‌ركه‌وتوو.
به‌ڕێزان!
دیسان پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین..
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
25-7-2017
PM:04:46:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2769
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت