له‌دوو ساڵییه‌وه له‌خانه‌ی نه‌وجه‌وانانه، به كۆنمره‌ی 92% ده‌رچوو
ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی لقی دوو له‌گه‌ڵ سیداد سیامه‌ند
وێستگه نیوز- كارزان حه‌یده‌ر
قوتابیه‌كی خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر له پۆلی شه‌شه‌می زانستی كۆنمره‌ی 92% ی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌رپرسی لقی دوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره خه‌لاَتی كرد.
سیداد سیامه‌ند پێشتر له‌رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر كاتێك به‌رپرسێكی حزبی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و خانه‌یه‌ی كرد پێی ڕاگه‌یاندبوو:" ده‌توانم به نمره‌یه‌كی زۆر باش له تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می زانستی ده‌ربچم".
هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25 ی ته‌مموزی 2017 ئه‌و به‌رپرسه حزبییه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له‌باره‌گاكه‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لقی دوو و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی نه‌وجه‌وانان، پێشوازی له سیداد سیامه‌ند كرد كه كۆنمره‌ی %92 ی له پۆلی شه‌شه‌می زانستی به‌ده‌ستهێنابوو و خه‌لاَت و ڕێزلێنانی لقی دووی پێ به‌خشی .
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه حزبییه سوپاسی سیامه‌ندی كرد كه به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی گه‌یانده جێ و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه.
ئه‌حمه‌د كانی له‌مه‌راسیمی خه‌ڵات دابه‌شكردنه‌كه وتی " سه‌ركه‌وتنی سیداد ئاماژه‌ن بۆ زیندوویه‌تی گه‌لی كوردستان و توانا و زیره‌كی گه‌نجانی ئه‌و ولاَته،هاوكات سوپاسی زۆری مامۆستایانی كرد و گوتی:"شانازیه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی قوتابیه‌كی وه‌ك سیدادیان پێگه‌یاندووه،هه‌موو پشتیوانیه‌كیشی بۆ سیداد دووپات كرده‌وه بۆ بڕینی قۆناغه‌كانی داهاتووی خوێندنی.
سیداد سیامه‌ند له ته‌مه‌نی دوو ساڵیه‌وه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی دایك و باوكیەوە لە خانەی نەوجەوانانە.
PM:04:56:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 6670
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت