یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌كرد
وێستگه نیوزـ
نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عیراق به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و نێردانه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دۆخی عیراق و ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و جه‌ختییان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جێگیری خۆیان بۆ یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی عیراق كرده‌وه.
به‌یاننامه‌كه به‌ناوی "به‌یاننامه‌ی
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ریفراندۆم كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق راگه‌ندرا" ده‌كراوه و تیایدا نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه: "له‌م كاته هه‌ستیاره‌ی مێژوی عیراقدا یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانیی جێگیری خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی عیراق ده‌كاته‌وه."
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌و بڕیارانه كراوه كه له 19ی حوزه‌یرانی 2017 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ده‌كراوه و تیایدا هاتووه كه ئه‌و یه‌كێتییه پابه‌نده به پشتیوانیكردنی به‌رده‌وام له عیراق و هه‌رێمی كورستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه به‌رده‌میان، ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ره‌گه‌زی سه‌ره‌كییه بۆ داهاتووی عیراق و له ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه كه پێویسته هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو له‌نێوان لایه‌نه‌كانی عیراق هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو بنیادنانه‌وه‌ی وڵات و تێكشكاندنی بازنه‌ی توندوتیژی و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری، پێشی وایه كه هه‌ر ئه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستییه وا ده‌كات رێگه له كه‌ڵه‌كه‌بوونی په‌رته‌وازه‌یی بگیرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌داخه‌وه، شه‌ڕی دژبه داعش و توندڕه‌وی، به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان كۆتایی نایه‌ت، چونكه زۆر كێشه‌ی دیكه هه‌ن كه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و كێشانه درێژه‌دانه به یه‌كڕیزی و ئاگاداربوون له ئاسته‌نگه هاوبه‌شه‌كان."
یه‌كێتی ئه‌وروپا هانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی داوه درێژه به هاوكاریی نێوانیان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوانیان، به‌تایبه‌ت دیاریكردنی سنوری ناوخۆ، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی دیالۆگی بنیادنه‌ر كه ببێته‌هۆی هاتنه‌كایه‌ی چاره‌سه‌رێك كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقدا بێت و هه‌ردوولا پێی قایل بن، چونكه به‌شداربونی بنیادنه‌ر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردولادایه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، "هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی سیاسی، به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌بێت هه‌ردوو قبوڵی بكه‌ن، هه‌ندێك هه‌ڵوێستی تاكلایه‌نه‌ی وه‌ك ریفراندۆم كه 25ی ئه‌یلوی 2017ی بۆ دیاریكراوه، له‌گه‌ڵ گفتوگۆی بنیادنه‌ر یه‌كناگرێته‌وه كه ئێستا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقدا پێویسته بكرێت".
"هه‌ر چالاكییه‌ك كه له ئه‌نجامی دیالۆگ و ره‌زامه‌ندیی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یه‌ته‌كایه‌وه، ئه‌وا له‌مكاته ناسكه‌دا هه‌ردولا دوچاری فشارێك ده‌كاته‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا دۆخی ئێستا پێویستی پێی نییه، ئه‌مه جگه‌له كاردانه‌وه وڵاتانی ناوچه‌كه كه ده‌بێته‌هۆی دروستبونی ئه‌نجامی نه‌رێنی."
یه‌كێتی ئه‌وروپا هانی سه‌رجه‌م له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی داوه به‌په‌له گه‌ڕێن به‌دوای رێگه‌ی زاڵبون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م كاته هه‌ستیاره و هه‌وڵه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌و ناوكۆییه سیاسییه‌ی كه له‌ماوه‌ی 18ی مانگی رابردوودا دیموكراسیه‌تی له هه‌رێمی كوردستان په‌كخستووه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه كه كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، مه‌رجی سه‌ره‌كیی سه‌قامگیریی و گه‌شه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی به‌رده‌وامه كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازییه‌كانی عیراق نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه.
PM:05:21:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4926
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت