به‌وێنه: ته‌رمی كوڕه گه‌نجێكی "تاقانه" به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه
ساتی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجه تاقانه‌كه له كه‌نارێكی ئاوی پردێ
وێستگه نیوز-
دوای حه‌وت ڕۆژ له‌دیار نه‌مانی، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 25/7/2017 ته‌رمی محه‌مه‌د مسته‌فا موحسن له‌ئاوی پردێ دۆزرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ناوبراو ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌ی پردێی نێوان كه‌ركوك - هه‌ولێره و ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه دیار نییه و ئه‌مرۆ له‌كه‌نارێكی ئاوی پردێ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی یه‌كه‌ی دادی پزیشكی شاری كه‌ركوك كراوه.
ناوبراو خاوه‌نی سێ خوشكه‌و تاقانه‌یه.
سه‌رحه‌د قادر به‌رێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی شاری كه‌ركوك، له‌لێدوانێكیدا بۆ وێستگه نیوز ڕایگه‌یاند كه ته‌رمه‌كه كاتێك كه پۆلیس ته‌رمه‌كه‌یان بینیوه ده‌ستی به‌سه‌راوه‌ته‌وه‌و فیشه‌كیش به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌بووه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند كه چه‌ند كه‌سێكی تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، به‌ڵام هیچ سه‌ره‌داوێك تاوه‌كو ئێستا ڕوون نییه.
PM:05:29:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 11326
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت