به‌ڤیدیۆ... سه‌ربازێكی میسری ده‌یان كه‌سی لە مردن رزگار كرد
ژمارەیەک سەربازی میسری
وێستگه نیوز –
پێگه‌ی ره‌سمی وه‌زاره‌تی به‌رگری میسر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا سه‌ربازێكی میسری ئازایانه به تانكه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا ده‌ڕوات كه شۆفێره‌كه‌ی ده‌یه‌وێت خۆی به هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا بته‌قێنێته‌وه.
دوای پانكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه، له رووبه‌ڕێكدا كه تیره‌كه‌ی 30 مه‌تر ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان بێ زیان ده‌بن.
PM:06:01:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3479
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت