پاره‌ی دوو مانگی وانه‌بێژی دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی رانیه و رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی له دوو ئاگاداریی جیاوازدا مامۆستایانی وانه‌بێژیان ئاگاداركرده‌وه بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژی.
له ئاگادارییه‌كه‌یدا كه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2017 به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌توانن پاری مانگی چواری مامۆستایانی وانه‌بێژی وه‌ربگرن.
داواشی كردووه كه له رۆژی دیاریكراودا سه‌ردانی بانكی رانییه بكه‌ن و له‌وێ پاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌سته.
له ئاگادارییه‌كی دیكه‌ی جیادا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی ئاك ئاگاداری سه‌رجه‌م قوتابخانه و خویندنگاكانی كردووه‌ته‌وه كه پاره‌ی وانه‌بێژیی مانگی (كانونی دووه‌م ) خه‌رج كراوه، داواشیكردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری وانه‌بێژی بكه‌ن.
PM:06:36:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت