له 50 ساڵیش‌دا هه‌ر گه‌نجه
وێستگه نیوزـ
سه‌لما حایك، ئه‌ستێره‌ی مه‌كسیكیی به‌ره‌گه‌ز لوبنانی ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 50 ساڵی، به‌ڵام هێشتا گه‌نجێتیی خۆی پاراستووه.
لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاری people له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام نهێنیی گه‌نجی و جوانییه‌كه‌ی سه‌لما حایك-ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئاشكرا كردووه كه تیایدا ئه‌و خانمه وتویه‌تی: سۆناپۆیلا-ی نه‌نكی فێری ئه‌وه‌ی كردووه كه میوه بخوات و زۆربه ئاسانی سودی لێ ببینێت.
سه‌لما دانی به‌وه‌داناوه كه هه‌موو به‌یانییه‌ك میوه‌ی تازه ده‌خوات و میوه‌ی هاڕدراویش وه‌ك ماسك بۆ روخساری به‌كارده‌هێنێت.
سه‌لما ئامۆژگاریی شوێنكه‌وتووه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه ماسكی له میوه دروستكراو بده‌ن له ده‌موچاویان و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و جۆره ماسكه نیشانه‌كانی ماندوێتیی و به‌ساڵاچون كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌لما حایك خامه ئه‌كته‌رێكی مه‌كسیكیی به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكایی و لوبنانییه و له 2ی ئه‌یلولی 1966 له مه‌كسیك له‌دایك بووه و كچی سامی حایك-ی بازرگانی به‌ره‌گه‌ز لوبنانییه و دایكیشی به‌ناوی دیانا حیمینز مه‌كسییه‌كی به‌ره‌گه‌ز ئیسپانییه.
PM:06:51:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4105
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت