شاسوار عه‌بدولواحید: گۆڕانكاری گه‌وره به‌ڕێوه‌یه
شاسوار عه‌بدولواحید
وێستگه
نیوز –
خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا رایگه‌یاند كه گۆڕانكاری
گه‌وره به‌ڕێوه‌یه و گه‌شبینه، داواشی له هاوڵاتیان به كوڕ و كچ و
گه‌نج و پیره‌وه كرد كه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ قۆناغێكی گه‌وره له
هه‌رێمی كوردستان، داواشی له حزبه‌كانی هه‌رێم كرد كه یان بكرێنه‌وه
به‌رووی خه‌ڵكدا یان ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵن.
شاسوار عه‌بدولواحید
خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا له میانی به‌رنامه‌ی تاووتوێی
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی كه ئه‌م ئێواره‌یه په‌خش كرا رایگه‌یاند كه
پشتیوانی گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی میدیایی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق
ده‌كه‌م.
شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "له داهاتوودا كوردستان و عیراق
له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دان و وڵاتانی دونیا و ئه‌مریكا
به‌لایانه‌وه گرنگه كه عیراق چۆنه و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ
ده‌ڕوات".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسی ریفراندۆمم
كرد و رای ئه‌مریكا به روونی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نوێنه‌ری
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له شه‌ڕ دژی داعش به ئاشكرا وتراوه كه ئه‌وان
له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا نین".
ئاشكراشیكرد كه "به‌رپرسانی ئه‌مریكا به روونی به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیان وتووه نابێت له ئێستادا ریفراندۆم بكه‌ن".
شاسوار
عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "توركیا و عیراق و ئێران زۆر گرنگن
بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌پاڵ ئه‌م وڵاتانه‌دا ئه‌مریكا بۆ ئێمه گرنگه و
هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا پرۆسه‌یه‌كی وه‌ك
ریفراندۆم ئه‌نجام بدات وه‌ك قومار وایه و ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ی رۆژێك
له رۆژان پشتیوانی هه‌رێمیان كردووه پشتیوانی پرۆسه‌كه بكه‌ن".
له
به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "گه‌ر
بمانزانییایه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد دروست بكات،
هه‌ڵوێستمان له ئێستادا جیاواز ده‌بوو".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "نابێت له 25ی ئه‌یلولدا ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان بكرێت".
وتیشی:
"گه‌ر له‌و به‌رواره‌دا بكرێت، قوماركردنێكی ترسناكه به رۆحی
خه‌ڵكه‌وه، به پاره‌ی خه‌ڵكه‌وه، به بژێوی خه‌ڵكه‌وه و
ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر شتێك بێت گوناحه كورد له ده‌ستی بدات".
راشیگه‌یاند
كه "مرۆڤی عاقڵ نابێت پشتیوانی ریفراندۆم له ئێستادا بكات"،
ئاشكراشیكرد كه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا "جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ له
هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بێت بۆ نه‌خێر بۆ ریفراندۆم و گه‌ر كرا
ده‌بێت به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ین".
شاسوار عه‌بدولواحید دووپاتیكرده‌وه
كه "نابێت خه‌ڵك له خۆشه‌ویستی مه‌سعود بارزانی به به‌ڵی ده‌نگ به
ریفراندۆم بدات و نابێت له رقی به نه‌خێر ده‌نگ به ریفراندۆم بدات".
وتیشی:
"پێویستمان به جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئازای چاونه‌ترسه له هه‌رێمی
كوردستان كه مافی خه‌ڵك بپارێزێت، جوڵانه‌وه‌كه‌مان له ئه‌ندامانی هه‌ر
پێنج حزبه‌كه سه‌ره‌كییه‌ی تێدایه".
شاسوار ئاشكراشیكرد كه "له
ئێستادا نیازی دامه‌زراندنی حزبم نییه، هه‌ر حزبێك له هه‌رێمی
كوردستان دروست بێت نابێت شاگردی پارتی بكات، نابێت خزمه‌تكاری پارتی
بێت، نابێت جێگری پارتی بێت و نابێت وه‌زیری پارتی بێت".
له
به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا خاوه‌نی گروپیی كۆمپانیاكانی نالیا باسی
له‌وه‌ش كرد كه "كاك نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی ئیحتیكاری
پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌وه نه‌هێڵێت و شتی زۆر
گرنگی كردووه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "بزووتنه‌وه‌ی تازه
پێویسته، تا ئێستا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیمان نه‌بووه بچێته
سه‌رجاده و پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ر بكات به‌شێوازی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌باتی مه‌ده‌نی سه‌ركه‌وتوو بێت".
راشیگه‌یاند كه "ده‌بێت هێزی
سیاسی له زاخۆ به‌قه‌ده‌ر سلێمانی به‌هێز بێت و سه‌ركرده‌كانی بوێرن
بچن له هه‌ولێر دانیشتن و هێزێكی سه‌رتاسه‌ریمان پێویسته. گه‌ر هێزێكی
سیاسی كاریگه‌ر دروست بێت و ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه كه هه‌یه و وا
له‌خه‌ڵك بكات كه بڕوایان به‌خۆیان بێت پێموایه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م
ئه‌و هێزانه‌ن كه خۆیان به‌براوه ده‌زانن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه كه لایه‌نگری پارتییه، شاسوار
رایگه‌یاند كه "من وه‌ك ئه‌وان ناكه‌م دانیشم جنێو به پارتی بده‌م و
دواتر بچم داوای پاره‌ی لێبكه‌م، ره‌خنه‌ی سیاسیم هه‌یه له‌سه‌ر
هه‌موویان ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ پارتی
شه‌ریكن و مانگانه پاره‌ی نه‌وت له پارتی وه‌رده‌گرن".
وتیشی: "ئه‌م حزبه سیاسییانه‌ی ئێمه تا ئێستا دوو شت ده‌زانن یه‌كه‌م جنێودان، دووه‌م خه‌ڵك به كوشت دان".
روونیشیكرده‌وه
كه "ئه‌م هێزانه‌ی ئێستا وه‌كو دوكانداری لێهاتووه و ئامانجیان
نه‌ماوه و حه‌زیان نه‌ماوه بۆ گۆڕانكاری له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ست له‌م
هێزانه بشۆ، هه‌ركه‌سێك دڵی به‌م هێزانه خۆش بێت خۆی هه‌ڵده‌خڵه‌تێنێت.
ئه‌مانه ئه‌وه‌ی هه‌شمانه فرۆشتوویانه".
شاسوار عه‌بدولواحید
داواشی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی
ئیسلامی كرد كه "ئه‌گه‌ر ده‌توانن ده‌ستبه‌جێ له‌م حكومه‌ته بكشێنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا خه‌ڵكانی تر رێزیان لێ‌بگرن و مانه‌وه له‌م
حكومه‌ته‌دا به‌شداریكردنه له‌و زوڵمه‌ی له خه‌ڵكی ده‌یكات و بڕیاری
شتی تازه بده‌ن و گه‌ر بمێننه‌وه له حكومه‌تدا شه‌ریكه‌دزن و له رووی
مێژووییه‌وه به‌رپرسن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تا ئێستا
سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی وامان نه‌بووه له ده‌سه‌ڵاتدا كه میلـلـه‌ت یه‌ك
بخات، سه‌ركرده‌ی مه‌زن ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه مێژوو ده‌گۆڕێت، میلـلـه‌ت
یه‌ك ده‌خات نه‌ك دابه‌شیان بكات و ده‌وڵه‌تێك دروست بكات میله‌ته‌كه‌ی
به خۆشی بژی نه‌ك ریفراندۆمێك بكات كه میلـلـه‌ته‌كه‌ی دابه‌ش بكات.
سه‌ركرده‌ی مه‌زن ئه‌و كه‌سه‌یه كه سوپایه‌كی یه‌كگرتوو دروست بكات
نه‌ك سوپایه‌كی حزبی".
دووپاتیشكرده‌وه كه "ئێٍستای هه‌رێمی
كوردستان پێویستی به عه‌قڵی تازه‌یه، 40-50 كه‌سێك هه‌ن په‌نجاساڵه
له شۆڕشدان و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته كاك به‌رهه‌میش یه‌كێكه له‌و
كه‌سانه و پێویسته رێگا بۆ كه‌سانی گه‌نج خۆش بكات".
وتیشی:
"هه‌رێمی كوردستان پێویستی به جوڵانه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی سیاسی هه‌یه
كه به‌شێك نه‌بێت له ئینشیقاق و به‌شێك نه‌بێت له‌م حزبانه، ده‌بێت
جیلێكی تازه‌مان هه‌بێت كه بڕیاری به‌ده‌ست بێت. ده‌بێت هه‌ل به‌یت به
گه‌نج ده‌بێت فرسه‌ت به نێر و مێ بدرێت".
له كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا
شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "داوا له هاوڵاتیان به كوڕ و كچ و گه‌نج و
پیره‌وه ده‌كه‌م خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ قۆناغێكی گه‌وره له هه‌رێمی
كوردستان و مێژووی داهاتووی خۆمان ده‌نووسینه‌وه و خۆتان ئاماده‌بكه‌ن
بۆ قۆناغێكی گه‌وره".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌هه‌موو دونیادا كه
شۆڕش رووده‌دات كه‌س نازانێت كه‌ی رووده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه
خه‌یاڵیان خاوه و گۆڕانكاری حه‌تمییه و رووده‌دات".
داواشی له
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه "یان بكرێنه‌وه
به‌ڕووی خه‌ڵكدا یان ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵن، چونكه به‌دیلی ئه‌وه
توندوتیژییه".
تەواوی بەرنامەکە ببینە
PM:07:21:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 11803
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت