په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌ك له دژی ریفراندۆم مه‌ترسیدار نییه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ریفراندۆم پرسێكی چاره‌نووسسازه و زۆربه‌ی لایه‌ن و پێكهاته‌كان بڕیاریان داوه بكرێت، هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌ك له دژی ریفراندۆم مه‌ترسیدار نییه.
نازم كه‌بیر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند ریفراندۆم پرسێكی چاره‌نووسسازه و زۆربه‌ی لایه‌ن و پێكهاته‌كان بڕیاریان داوه بۆ ریفراندۆم و له كاتی خۆیدا ده‌كرێت، به‌هیچ كه‌سایه‌تی و لایه‌نێك له‌و بڕیاره پاشگه‌ز نابنه‌وه.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ له كوردستان كه‌م كه‌س ده‌توانێت به‌ره‌یه‌ك له دژی ریفراندۆم دروست بكات، چونكه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونی گه‌لی كورده، ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ش بۆ ریفراندۆم مه‌ترسیدار نییه، چونكه هه‌ر كه‌سێك له به‌ره‌ی دژی ریفراندۆم بێت، بۆ داهاتوو مێژوویه‌كی ره‌ش دروست ده‌كات و مێژوو ره‌حمیان پێناكات".
له‌وه‌ڵامێكی وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و جوڵانه‌وه‌یه‌دا پارتی تێدا بوو، وه‌ك پارله‌مانتاری پارتی هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت، نازم كه‌بیر وتی "ئه‌و كه‌سانه له هه‌ر لایه‌نێك بن له دژیان ده‌وه‌ستم".
ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە 25ی تەمموزی 2017،
شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا ئاشكرایكرد، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سیاسی راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ دروستكردنی كه‌مپینێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم كرا، به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن.
بڕیار وایه رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار لیژنه و سكرتاریه‌تێك دروستكراون.
PM:08:28:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 17139
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت