"8 باندی رفاندن و كوشتنی پزیشكان ده‌ستگیركراون"
وێستگه نیوز –
راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه بكوژی پزیشكه ئافره‌ته‌كه و هه‌شت باندی رفاندنی پزیشكان له به‌غدا ده‌ستگیركراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌هاب ئه‌لتائی راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق له راگه‌یاندراوێكدا وتی: "وه‌زاره‌تی ناوخۆ رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌پێی ماده‌ی /406 ق ع، له‌سه‌ر رووداوی كوشتنی دكتۆره نه‌دا حاته‌م خاوه‌نی تاقیگه له ناوچه‌ی به‌غداد ئه‌لجه‌دیده تۆمه‌تبارێك به‌ناوی زولفه‌قار ده‌ستگیر كراوه.
وتیشی: "هێزه ئه‌منییه‌كان باندێكیان ده‌ستگیر كردووه كه له ناوچه‌ی به‌غداد ئه‌لجه‌دیده دكتۆر سه‌عد عه‌بد ئه‌لحر حسێن-یان رفاندووه و ژماره‌یان چوار كه‌سه و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ناوی ویسام غه‌ماس عه‌بود سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن".
ئه‌لتائی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه باندێكی چه‌كدار له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا ده‌ستگیركراون كه له ماڵی دكتۆره سوعاد جدوع فازڵ له ناوچه‌ی زیونه زێڕ و پاره‌یان دزیوه و رێوشوێنی یاسایی له دژیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
راشیگه‌یاند كه باندێكی تریان ده‌ستگیر كردووه كه دكتۆر فازڵ ئه‌لعامری-یان له ناوچه‌ی شه‌عب رفاندووه كه له چه‌ند كه‌سێك پێكدێن و رووبه‌ڕووی دادگای ناوه‌ندی كراونه‌ته‌وه.
راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق روونیشیكرده‌وه كه باندێكی تر ده‌ستگیر كراون كه هێرشی چه‌كدارییان كردووه‌ته‌سه‌ر ماڵی دكتۆر موئه‌ید جاسم دهام یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كازمیه كه له 12 تۆمه‌تبار پێكدێن.
راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان باندێكیان ده‌ستگیركردووه كه به چه‌ك هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی دكتۆر عه‌لی كازم محیمید ئه‌لجورانی له ناوچه‌ی غه‌زالیه و رێوشوێنی یاساییان له دژ گیراوه‌ته‌به‌ر".
وتیشی: "باندێكی حه‌وت كه‌سی ده‌ستگیر كراون كه ئه‌میر كوڕی دكتۆر هاشم جه‌بار خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان رفاندووه و رێوشوێنی یاسایی دژیان گیراوه‌ته‌به‌ر".
ئاشكراشیكرد كه باندێكی نۆ كه‌سی ده‌ستگیر كراون كه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی دكتۆر تاڵب هاشم محسن دهل ئه‌لخه‌فاجی كه له نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك كارده‌كات له ناوچه‌ی غه‌زالیه و بڕی 40 هه‌زار دۆلاریان دزیوه.
راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق دڵنیایی دایه هاوڵاتیان كه به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكان كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و په‌ڕِی ئاماده‌باشیدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانباران و رێوشوێنی توند ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگیریكردن له‌وانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان ده‌ده‌ن له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی "زانیاری درۆ" ده‌رباره‌ی حاڵه‌ته‌كانی كوشتن به‌مه‌به‌ستی ناوبانگ په‌یداكردن.
فه‌رمانده‌یی گشتی پرۆسه‌كانی به‌غداش "سوپای ئه‌لیكترۆنی" تۆمه‌تبار كرد به تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ و دروستكردنی ترس و تۆقاندن له‌ڕێی ته‌ركیز خستنه‌سه‌ر تاوانه‌كان.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه‌نیوز
PM:08:33:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3107
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت