عه‌لی باپیر په‌یامێك ئاڕاسته‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ده‌كات
وێستگه نیوز –
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی كرد و رایگه‌یاند كه هیواداره یه‌كڕیزیی و ته‌بایی نێوخۆیان بپارێزن.
ئه‌مڕۆ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ڕێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی، رایگه‌یاند كه "ئومێدم وایه هه‌تا ده‌توانن یه‌كڕیزیی‌و ته‌بایی نێوخۆتان بپارێزن".
عه‌لی باپیر وتی: "ئێمه‌ش له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماده‌یی هه‌رجۆره هاوكارییه‌كمان هه‌یه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دڵسۆزانی دیكه‌شدا بۆ هێنانه‌دی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان تێده‌كۆشین".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
برای به‌ڕێزم كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی
السلام علیكم
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتانه‌وه به ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له خۆت‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م‌و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
ئومێدم وایه هه‌تا ده‌توانن یه‌كڕیزیی‌و ته‌بایی نێوخۆتان بپارێزن، وه ئێمه‌ش له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماده‌یی هه‌رجۆره هاوكارییه‌كمان هه‌یه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دڵسۆزانی دیكه‌شدا بۆ هێنانه‌دی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان تێده‌كۆشین، كه له خزمه‌ت خه‌ڵك‌و وڵاتماندا خۆیان ده‌نوێنن.
والسلام علیكم
براتان: عـه‌لـی بــاپــیـر
25/7/2017
PM:08:52:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت