ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ریفراندۆم: دروستكردنی جوڵانه‌وه دژی ریفراندۆم بۆ ناوبانگی هه‌رێم مه‌ترسیداره
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم ده‌ڵێت، دروستكردنی جوڵانه‌وه له دژی ریفراندۆم كاریگه‌ری بۆ ده‌نگی نه‌خێر نابێت، به‌ڵام بۆ ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیداره، داواش له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كرد هه‌ڵوێستی له‌باره‌وه وه‌ربگرێت.
محه‌مه‌د ئیلخانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دروست بكرێت به‌بیانووی نه‌گونجانی دۆخه‌كه، ئه‌ی بۆچی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و باشكردنی ژیانی خه‌ڵك نه‌كرا؟"
وتیشی "ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی كوردستان بكه‌ن با جوڵانه‌وه‌یان له دژی مالیكی و حكومه‌تی عیراق بكردایه كه قوتی ئێمه‌یان بڕی". ئیلخانی جه‌ختیكرده‌وه "ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه وه‌ربگرێت، چونكه بۆ ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیداره، به‌ڵام كاریگه‌ری بۆ ده‌نگی نه‌خێر نابێت".
ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە 25ی تەمموزی 2017،
شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا ئاشكرایكرد، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سیاسی راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ دروستكردنی كه‌مپینێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم كرا، به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن.
بڕیاروایه رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار لیژنه و سكرتاریه‌تێك دروستكراون.
PM:09:24:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3305
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت