كاندیدێكی سكرتێری جڤاتی نیشتمانی: ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئێمه‌وه باسی فشار ده‌كات، راست ناكات
دلێر عه‌بدولخالق، كاندید بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان
وێستگه نیوز-
دلێرعه‌بدولخالق، هه‌ڵسوڕاو و كاندید بۆ پۆستی سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت "كشانه‌وه‌ی به‌شێك له كاندیده‌كان په‌یوه‌ندی به قه‌ناعه‌تی خۆیانه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌شی به‌ناوی ئێمه‌وه باسی فشار ده‌كات راست ناكات".
دلێر عه‌بدولخالق، كاندید بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "كشانه‌وه‌ی به‌شێك له كاندیده‌كان په‌یوه‌ندی به قه‌ناعه‌تی خۆیانه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌شی به‌ناوی ئێمه‌وه باسی فشار ده‌كات راست ناكات"، ده‌شڵێت "په‌یوه‌ند به من، ئێمه له پێگه‌یه‌كدا نین نه فشار هه‌ڵگرین و نه له كه‌سیش قبوڵ بكه‌ین فشارمان لێ بكات".
ئه‌و نوسینه له كاتێكدایه رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵبژێردران، به‌ڵام له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و هه‌ڵسوڕاوی گۆڕانه‌وه راگه‌یه‌ندرا كه كاندیده گه‌نجه‌كان له‌ژێر فشاردا كشاونه‌ته‌وه.
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی دلێر عه‌بدولخالق:
سڵاو هاوڕێیانی به‌ڕێز..
له‌سه‌ره‌تادا پیرۆزبایی له رێكخه‌ری نوێ و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌كه‌م و پشتگیر و هاوكاریان ده‌بین بۆ سه‌رخستنی ستراتیجی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
دواتر كشانه‌وه‌ی به‌شێك له كاندیده‌كان په‌یوه‌ندی به قه‌ناعه‌تی خۆیانه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌شی به‌ناوی ئێمه‌وه باسی فشار ده‌كا راست ناكا.
په‌یوه‌ند به من ئێمه له پێگه‌یه‌كدا نین نه فشار هه‌ڵگرین و نه له كه‌سیش قبوڵ بكه‌ین فشارمان لێ بكا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ده‌رفه‌تی نایه‌كسانی پرۆسه‌كه وای لێكردم نه‌چمه ناو چوارچێوه‌یه‌كه‌وه كه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه چه‌سپاوه‌كانم ناگونجێ.
سوپاسیش بۆ هه‌مو لایه‌ك
دلێر عه‌بدولخالق
۲٥ی ۷ی ۲۰۱۷
PM:09:32:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5971
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت