كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی و گۆڕان تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره ئاسانتر ده‌كات
وێستگه نیوز - جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی و گۆڕان تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره ئاسانتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری هه‌ڵبژێردراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی نووسیویه‌تی: " ئومێده‌وارم هه‌ڵبژاردنی ئێوه‌و هه‌ڤاڵانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌كه‌تان ببێته مایه‌ی ده‌ستپێكێكی نوێ به ئاڕاسته‌ی بونیاتنانی ئاشته‌واییه‌كی نیشتمانی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییمان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مانی پێدا تێده‌په‌ڕێت".
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "بڕواشمان وایه كه هه‌ماهه‌نگی و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ئه‌ركه ئاسانتر و ڕێگاكه‌ش كورتتر ده‌كاته‌وه".
كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌شڵێت: "جارێكی تریش پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان له ئه‌ركه‌كانتان بۆ ده‌خوازم".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنانی 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
PM:09:53:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت