نێچیرڤان بارزانی بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه بوونت به رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه نیوز – به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رایگه‌یاند كه به هیوا و گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه وه‌رگرتنی ئه‌م پێگه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیه‌وه به ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كرد و تیایدا رایگه‌یاندووه "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتانه‌وه به ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم".
له نامه‌كه‌دا هاتووه "پیرۆزبایی له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌م، هیوادارم له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: "به وه‌رگرتنی پۆستی یه‌كه‌می هێزێكی گرنگی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڕێزتان قۆناغێكی تازه له خه‌بات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌گرنه ئه‌ستۆ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و زنجیره خه‌بات و تێكۆشانه‌ی كه ساڵانێكی دوور و درێژ و ته‌مه‌نێكی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌بات و كوردایه‌تی له‌پێناو كوردستاندا به‌ڕێتان كردووه".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "ئێمه به هیوا و گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه وه‌رگرتنی ئه‌م پێگه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئومێدیشمان زۆره كه ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان له به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، واده‌كات هه‌موومان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه بتوانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ بۆ گه‌لی كوردستان هاتۆته ئاراوه، به باشترین شێوه بۆ به‌رژوه‌ندیی كوردستان و به‌دیهێنانی ماف و خه‌ونه‌كانی، كه به درێژاییی سه‌تان ساڵ خه‌باتی بۆ كردووه و شه‌هید و خوێن و قوربانی بۆ داوه، بقۆزینه‌وه".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنانی 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
PM:10:20:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4598
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت