تره‌مپ: حزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌یە بۆ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
تره‌مپ و حه‌ریری
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێویسته ته‌نها سوپای لوبنانی به‌رگری له لوبنان بكات و حزبوڵا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ستایشی سوپای لوبنانی كرد له شه‌ڕ دژی داعش.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حزبوڵا وا خۆی نیشان ده‌دات كه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لوبنان ده‌كات، به‌ڵام له راستیدا به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ حه‌ریری وتووێژی وردیان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگ و ده‌رفه‌تانه كردووه كه رووبه‌ڕووی لوبنان و وڵاتانی دراوسێی ده‌بێته‌وه.
وتیشی: "گه‌لی لوبنان پێكه‌وه كار بۆ پاراستنی وڵاته‌كه‌یان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ لوبنان كار بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاشتی له‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن.
تره‌مپ جه‌ختیشی له‌وه كردووه كه "به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا سه‌رسام نییه و ئه‌وه‌ی ئه‌و به سوریا و مرۆڤایه‌تی كردووه، قێزه‌ونه".
به‌ڵێنیشی دا كه پشتیوانی به‌رده‌وامی لوبنان بێت و وتی: "هاوكاری لوبنان ده‌كه‌ین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌نابه‌ره سورییه‌كان".
لای خۆیه‌وه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان سوپای سه‌رۆكی ئه‌مریكای كرد له پشتیوانی به‌رده‌وامی بۆ سوپای لوبنان و یونیفیل و ئاماژه‌ی به وتووێژكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه كرد كه به‌هۆی بوونی 5.5 ملیۆن په‌نابه‌ر رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی بوونه‌ته‌وه.
PM:11:43:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3219
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت