چوار وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه 18 كه‌س و لایه‌نی دیكه‌یان بۆ لیستی تیرۆر زیاد كرد
وێستگه نیوزـ
سعودیە و میسڕ و ئیمارات و بەحرەین 18 کەس و لایەنی دیکەیان بۆ سەر لیستی تیرۆر زیاد کردووە و دەڵێن ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه پەیوەندییان هەیە بە قەتەڕەوە، ئەمەش ناکۆکییەکانی نێوان چوار وڵاتەکە و قەتەر قوڵتر دەکاتەوە.
لیستەکە سێ ڕێکخراوی خێرخوازیی یەمەنی و سێ ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی لیبی و دوو گروپی چەکدار و دەزگای ئایینی تێدایە و پێشتریش هەندێکیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
چوار وڵاتە عه‌ره‌بییه‌كه لە بەیاننامەیه‌كدا ده‌ڵێن " چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئەو 18 کەس و لایەنە بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرپرسانی قەتەروە هەیە."
له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران، هەریەک لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوندییەکانیان لەگەڵ قەتەردا بڕی و تۆمەتی ئه‌وه‌یان داوه‌ته‌پاڵ كه پشتیوانی لە تیرۆر و ئێران ده‌كه‌ن.
قەتەریش یەکێکە لەو وڵاتانەی گەورەترین سەرچاوەی غازی هەیە و گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکاش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە قەتەرە.
AM:08:35:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت