توركیا..ده‌یان كۆچبه‌ری سوری له مردن رزگار كران
چەند پەنابەرێکی سوری
وێستگه نیوزـ
113 كۆچبه‌ری سوری له یەختێكدا كه له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی ئۆزده‌ن -ی توركیا له‌ژێرئاوكه‌وتندا بوو، له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ه رزگاركران.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا هه‌واڵی یەختێكیان پێدرا كه خه‌ریكه له ناوچه‌ی ئۆزده‌ن ژێرئاو ده‌كه‌وێت، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و 113 كۆچبه‌ری سورییان رزگاركرد كه 34یان منداڵن، دواتریش كۆچبه‌ره‌كان سواری به‌له‌می ئه‌و هێزانه كران و به‌ره‌و كه‌ناراوی فه‌تحیه‌ی توركیاكاد گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، له كه‌ناراوه‌كه كێك و شه‌ربه‌ت به‌سه‌ر كۆچبه‌ره‌كاندا دابه‌شكراوه و دوای پشودان، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌رانی ناوچه‌ی موغڵا گواستراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه كاپتنی یەخته ژێر ئاوكه‌وتووه‌كه هه‌ڵاتووه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیاش هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ دەستگیرکردنی ده‌ستپێكردووه.
AM:08:45:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3130
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت