نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2017، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریکی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆمار كرد.
نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی ئه‌مریکی له بازاڕه‌کانی جیهاندا به 50 دۆلار و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌دوای 6ی كانونی دووه‌می سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و ئاسته تۆمار بكات.
هاوکات نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی سووكی ته‌كساس به 47 دۆلار و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێککه‌وتنێکی ئۆپیک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه کرد به جۆرێک نرخی به‌رمیلێکی نه‌وتی برێنت گه‌یشته 58 دۆلار.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له سان بترسبۆرگ، بڕیاریاندا ئاستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له جیهاندا به‌ڕێژه‌ی 1.8 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا تا 9 مانگی تر درێژبكرێته‌وه.
AM:08:51:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت