بهڤیدیۆ..ئۆتۆمبیلێك لەناکاو خۆی کرد بهناو چوار منداڵدا
وێستگه نیوزـ
لە بەردەم دوکانێکدا لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لەناکاو خۆی کرد بەناو چوار منداڵدا و سیانیانی بریندار کرد.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، چوار منداڵەکە لە بەردەم دوکانێکی سەرتاشیندا لە گەڕەکی باروتخانەی کەرکوک دانیشتوون، لەناکاو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا خۆی دەکات بەناویاندا.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ منداڵیان برینداربوون و دوای ئەوەی دوێنێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئەمڕۆ براونەتەوە ماڵەوە و تەندروستیان باشە، هاوكات شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیراوە، بەڵام کەسوکاری منداڵەکان لێی خۆش بوون و دواتر ئازادکراوە.
AM:09:47:26/07/2017
ئهم بابهته 3459
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت