كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه كه هێزێكی چه‌كداری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چونه‌ته ناو گوندی ئه‌ڵمانی.
گوندی ئه‌ڵمانی شوێنی نیشته‌جێبوونی شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی گروپی گۆمپانیاكانی نالیایه و باره‌گای كه‌ناڵه‌كه‌ش هه‌ر له هه‌مان شوێنه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئێن ئاڕتی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2017، هێزێکی چەکداری یەکێتی هەڵیانکوتایە سەر گوندی ئەڵمانی و دوای هه‌ڕه‌شه كردن شوێنەکەیان بەجێهێشتووه.
له هه‌واڵه‌كه‌ی ئێن ئاڕ تیدا هاتووه كه چەکدارەکان باسیان لەوەنەکردووە کە سەربە چ لایەنێک بوون و لەکوێوە هاتوون و چەند چەکدارێک بوون بە ئۆتۆمبیلێکی بێ ژمارە و وەڵامی کەسیان نەداوەتەوە کە بۆچی هاتوون.
ئاشکراشیکردووە کە چەکدارەکان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە گوندی ئەڵمانی سێ بوون و وێنەی شوێنەکایان گرتووە، دواتر بە دووربین چاودێری دەوروبەریان کردووە، بەرپرسانی پڕۆژەکە پرسیاریان لێکردوون، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە و وتویانە: "ئێمە خەریکی کاری خۆمانین".
رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017، خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا رایگه‌یاند كه گۆڕانكاری گه‌وره به‌ڕێوه‌یه و گه‌شبینه، داواشی له هاوڵاتیان به كوڕ و كچ و گه‌نج و پیره‌وه كرد كه خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ قۆناغێكی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان، داواشی له حزبه‌كانی هه‌رێم كرد كه یان بكرێنه‌وه به‌رووی خه‌ڵكدا یان ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵن.
شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا له میانی به‌رنامه‌ی تاووتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند : "له داهاتوودا كوردستان و عیراق له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دان و وڵاتانی دونیا و ئه‌مریكا به‌لایانه‌وه گرنگه كه عیراق چۆنه و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسی ریفراندۆمم كرد و رای ئه‌مریكا به روونی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له شه‌ڕ دژی داعش به ئاشكرا وتراوه كه ئه‌وان له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا نین".
ئاشكراشیكرد كه "به‌رپرسانی ئه‌مریكا به روونی به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیان وتووه نابێت له ئێستادا ریفراندۆم بكه‌ن".
شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "توركیا و عیراق و ئێران زۆر گرنگن بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌پاڵ ئه‌م وڵاتانه‌دا ئه‌مریكا بۆ ئێمه گرنگه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریكا پرۆسه‌یه‌كی وه‌ك ریفراندۆم ئه‌نجام بدات وه‌ك قومار وایه و ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ی رۆژێك له رۆژان پشتیوانی هه‌رێمیان كردووه پشتیوانی پرۆسه‌كه بكه‌ن".
له به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "گه‌ر بمانزانییایه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد دروست بكات، هه‌ڵوێستمان له ئێستادا جیاواز ده‌بوو".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "نابێت له 25ی ئه‌یلولدا ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان بكرێت".
وتیشی: "گه‌ر له‌و به‌رواره‌دا بكرێت، قوماركردنێكی ترسناكه به رۆحی خه‌ڵكه‌وه، به پاره‌ی خه‌ڵكه‌وه، به بژێوی خه‌ڵكه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر شتێك بێت گوناحه كورد له ده‌ستی بدات".
راشیگه‌یاند كه "مرۆڤی عاقڵ نابێت پشتیوانی ریفراندۆم له ئێستادا بكات"، ئاشكراشیكرد كه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا "جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بێت بۆ نه‌خێر بۆ ریفراندۆم و گه‌ر كرا ده‌بێت به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ین".
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و له‌به‌رمبه‌ردا نازم كه‌بیر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند ریفراندۆم پرسێكی چاره‌نووسسازه و زۆربه‌ی لایه‌ن و پێكهاته‌كان بڕیاریان داوه بۆ ریفراندۆم و له كاتی خۆیدا ده‌كرێت، به‌هیچ كه‌سایه‌تی و لایه‌نێك له‌و بڕیاره پاشگه‌ز نابنه‌وه.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ له كوردستان كه‌م كه‌س ده‌توانێت به‌ره‌یه‌ك له دژی ریفراندۆم دروست بكات، چونكه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونی گه‌لی كورده، ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ش بۆ ریفراندۆم مه‌ترسیدار نییه، چونكه هه‌ر كه‌سێك له به‌ره‌ی دژی ریفراندۆم بێت، بۆ داهاتوو مێژوویه‌كی ره‌ش دروست ده‌كات و مێژوو ره‌حمیان پێناكات".
هاوكات محه‌مه‌د ئیلخانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دروست بكرێت به‌بیانووی نه‌گونجانی دۆخه‌كه، ئه‌ی بۆچی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و باشكردنی ژیانی خه‌ڵك نه‌كرا؟"
وتیشی "ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی كوردستان بكه‌ن با جوڵانه‌وه‌یان له دژی مالیكی و حكومه‌تی عیراق بكردایه كه قوتی ئێمه‌یان بڕی". ئیلخانی جه‌ختیكرده‌وه "ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه وه‌ربگرێت، چونكه بۆ ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیداره، به‌ڵام كاریگه‌ری بۆ ده‌نگی نه‌خێر نابێت".
ڕاستەوخۆ سلێمانی..
ڕاستەوخۆ سلێمانی.هێزێکی هەڵیانکوتایە سەر گوندی ئەڵمانی و دواتر ڕۆشتن
Posted by NRT on Wednesday, July 26, 2017
AM:10:27:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 59318
جار خوێنراوه‌ته‌وه