یه‌كه‌م رۆژی سه‌فه‌ری حاجییان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی دیاریكرا
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو یه‌كه‌م گه‌شتی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له عه‌ره‌بستانی سعودی بكرێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند، رۆژی 2-8-2017 یه‌كه‌م رۆژی سه‌فه‌ری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، بڕیاره رۆژی 2-8-2017 یه‌كه‌م سه‌فه‌ری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ست پێبكات، به‌ڵام نازانرێت یه‌كه‌م سه‌فه‌ر له چ فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك ده‌بێت.
وا بڕیاره ئه‌مساڵ 4 هه‌زار و 800 هاوڵاتی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێببگه‌ینن، له‌و ژماره‌یه‌ش لیژنه‌كانی رێنماییكردنی حاجییان و حه‌مله‌داره‌كانیشیان تێدایه.
AM:10:47:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 14312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت