منداڵێكی ئێزدی داوای دایكی ده‌كات
عیماد ته‌مۆ
وێستگه نیوز-
دوای رزگاركردنی له‌چنگی چه‌كداری داعش، منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵی كوردی ئێزدی، داوا ده‌كات بیبه‌نه لای دایكی له كه‌نه‌دا.
چه‌كدارانی داعش له ناوه‌ڕاستی هاوینی ساڵی 2014دا، عیماد ته‌مۆ-ی 12 ساڵ و خێزانه‌كه‌ی له قه‌زای شه‌نگال ده‌ستگیركرد.
له‌ئێستاشدا ئه‌و منداڵه كه رزگاری بووه، داوا ده‌كات بیبه‌ن بۆلای دایكی له‌به‌رئه‌وه‌ی سێ ساڵه دایكی نه‌بینیوه.
پێشتر دایكی ئه‌و منداڵه ده‌ستبه‌سه‌ر بووه‌و به‌هه‌مانشێوه رزگاركراوه، دوای رزگاركردنیشی چووه‌ته كه‌نه‌داو له‌و وڵاته مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێدراوه.
AM:11:26:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2002
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت