هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی فراوان له ئه‌نبار راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی جزیره‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوانی له‌دژی چه‌كداراتنی داعش راگه‌یاند.
لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی جزیره له پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایكرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2017، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوانیان له بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستپێكردووه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی جزیره‌ی پارێزگای ئه‌نبار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه‌كانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمێكی فیرقه‌ی 7 و پۆلیسی فیدراڵی و چه‌كدارانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی بیابانی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستپێكردووه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه له شار و شارۆچكه‌كان وه‌ده‌رنراون، به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆرئاوای بیابانی پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵاتوون، هاوكات ئه‌و ناوچانه وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن، بۆ دووباره ئه‌نجامدانی كاره تیرۆریستییه‌كانیان.
AM:11:32:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2895
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت