ئه‌مساڵ 270 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رگیراوە


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال 

ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 270 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رگیراوه‌، له‌ كاتێكدا رێژەی ساڵی‌ رابردوو 880 هه‌زار ته‌ن بووە.  

عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی‌، په‌رله‌مانتاری‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوز-ی‌ راگه‌یاند، دوێنێ وه‌رگرتنی‌ گه‌نم له‌ جوتیاران كۆتایی‌ هاتووه‌ و بڕی‌ 270 هه‌زار ته‌نم وه‌رگیراون، له‌ كاتێكدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراق بڕی‌ 442 هه‌زار ته‌ن گه‌نم بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان دیاریكرابوو. 

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ساڵی‌ رابردوو تا 25-7-2016 بڕی‌ 880 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رگیرابوو به‌مه‌رجێك 70%ی‌ گه‌نمیش وه‌رگیرابوو.  

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكرایكرد هۆكاره‌كانی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نم ئه‌وه‌یه‌، جوتیاران متمانه‌یان به‌ حكومه‌تی‌ عیراق نه‌ماوه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ گه‌نم له‌ كاتی‌ خۆیدا، حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش گه‌نمه‌كه‌ی‌ لێنه‌كڕینه‌وه‌. 

وتیشی "هه‌ندێك رۆتینات له‌ بنكه‌ و سایلۆكان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جوتیاران گه‌نمه‌كانیان برده‌ سایلۆكانی‌ كه‌ركوك و دیاله‌ و موسڵ".  

جوتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تائێستا پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌، بڕی‌ 660 ملیار و 281 ملیۆن دیناری‌ ساڵانی‌ 2014، 2015،2016شیان لای‌ حكومه‌تی‌ عیراقه‌.


PM:12:14:26/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2623 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو