مۆسكۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا
قوسته‌نتین كۆساتشۆف
وێستگه نیوز-
له‌به‌رامبه‌ر سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی حكومه‌تی مۆسكۆ ئاماده‌كاری ده‌كات وه‌ڵامێكی تووندی ئه‌مریكا بداته‌وه.
لای خۆیه‌وه قوسته‌نتین كۆساتشۆف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی دۆمای روسی له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایكرد، روسیا له‌به‌رامبه‌ر سزا نوێكان كه له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌دژی سه‌پێنراوه، ئاماده‌كاری ده‌كات وه‌ڵامێكی تووندی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی دیپلۆماتكاره روسیه‌كان له وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه وه‌ڵامی روسیا بۆ ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی به ئازار ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی كۆشكی سپی دژی به‌نده‌كانی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی بوو، به‌ڵام دوێنی سێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی، له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیا و ئێران و كۆریای باكور ده‌نگیاندا.
PM:12:26:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2950
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت